به‌ڕێز یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با له‌دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌به‌ڕێزان ماموَستا عه‌لی حه‌مه‌د قایمقامی قه‌زای رانیه‌و شاندێكی كوَمه‌ڵه‌ی خه‌مخوَرانی رانیه كرد، له دیدارێكدا وێڕای به‌خێرهاتنی شاندی میوان وه‌زیری كاره‌با روَڵ و قوربانیدانی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری رانیه له قوَناغه مێژووییه‌كانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان به‌رز نرخاند‌و رایگه‌یاند: به‌رنامه‌و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاولاَتییاندا داڕێژراوه‌و، به‌پێی توانا‌و بودجه‌ی ته‌رخانكراو درێخی له خزمه‌تكردنی هاولاَتییانی خوَمان ناكه‌ین، له‌م پێناوه‌شدا وێڕای ئه‌نجامدانی ده‌یان پروَژه‌و كاری سیانه‌و چاككردنه‌وه له‌ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم و به‌پاره‌یه‌كی باش پاڵپشتی و پشتگیری نرخی كاره‌بای هاولاَتییان ده‌كات، كار بوَ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ته‌واوی گرفت و كه‌موكورتییه‌كانی كاره‌با روو له‌چاره‌سه‌ركردن بكات، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی رانیه.
له‌و دیداره‌دا كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی پلاندانان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌با و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای رانیه‌و سه‌روَكی شاره‌وانی رانیه ئاماده‌یبوون، نوێنه‌ری كوَمه‌ڵه‌ی خه‌مخوَرانی رانیه ده‌ستخوَشی له پروَژه‌و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با كرد‌و، له‌پێناو باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی خێرای كه‌موكورتییه‌كانی كاره‌با له‌ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كه، چه‌ند داواكاری و پێشنیارێكیان بوَ وه‌زیری كاره‌با به‌رزكرده‌وه‌و، ئومێدیان خواست به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كار بوَ جێبه‌جێكردنی بكرێت، له‌لایه‌ن خوَیه‌وه وه‌زیری كاره‌با دوای ئه‌وه‌ی گوێبستی یه‌كه‌یه‌كه‌ی داواكارییه‌كان بوو، پشتگیری و هاوكاری خوَی دووپات كرده‌وه بوَ جێبه‌جێكردنی هه‌ر داواكاری و پێشنیارێك كه خزمه‌ت به‌باشكردنی كاری فه‌رمانگه‌كانی كاره‌باو ره‌وشی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان بكات و ته‌واوی داواكارییه‌كانیشیان هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی و ئیداری بوَ ده‌كرێت تاوه‌كو به‌به‌زووترین كات بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی كاره‌با
8/7/2010