رێكه‌وتی 20/6/2010 ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با له‌دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له راهێنه‌رو یاریزانانی تیپی توَپی پێی وه‌زاره‌تی كاره‌با كرد، كه بوَ سێیه‌مین جاره له‌سه‌ر یه‌ك توانیویانه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنن له‌خولی توَپی پێ، كه ناوه‌ندی پێنجی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵسابوون به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله له سنووری شاری هه‌ولێر ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له به‌رواری 16/6/2010 له‌یاری كوَتایی تیپی وه‌زاره‌تمان توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر تیپی توَپی پێی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌ئه‌نجامی 5 گوَڵ به‌رامبه‌ر 1 گوَڵ و به‌مه‌ش بوونه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
وه‌زیری كاره‌با وێڕای ده‌ستخوَشی له‌و سه‌ركه‌وتنه، سوپاس و بێزانینی ئاراسته‌ی راهێنه‌رو یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی تیپه‌كه كردوو، رایگه‌یاند كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌روه‌كو چوَن توانییان ببنه پێشمه‌رگه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رووناككردنه‌وه‌ی كوردستان ، هه‌رواش له‌بواری وه‌رزشدا سه‌ركه‌وتنی باشیان تۆماركردووه.
راگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی كاره‌با
20/6/2010