له‌م مانگه‌دا بوَ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌زاره‌ت توانی بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگه‌یه‌نێته زیاتر له 1100 مێگاوات كاره‌با، كه بڕیار بوو ته‌نها به تێكڕا 1010 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنرایه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵی رابردوو 370 مێگاوات كاره‌با زیاتره‌و ماوه‌كانی پێدانی كاره‌باش به‌راورد به‌ساڵی 2009 له 12.45 كاتژمێره‌وه بوَ 17.27كاتژمێر زیادیكردووه، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نیشتمانی جێبه‌جێ كرا، سه‌ڕه‌رای بوونی چه‌ندین گرفتی ته‌كنیكی له وێستگه‌كانی دوكان و هه‌ولێری غازی، وه‌زاره‌ت توانی به‌توانا ناوخوَییهكان كوَنتروَڵی ئه‌و گرفت و كێشانه بكات، بهلاَم له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو به‌كارهێنانی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌سه‌روو پێوه‌ره زانستی و پێششبینییهكانهوه یه، بووه هوَی به‌رزبوونه‌وه‌ی لوَدی كاره‌با كه‌به‌راورد به‌ساڵی رابردوو 210 مێگاوات لوَدی كاره‌با بهرزبوَتهوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له 15 روَژی رابردوو به‌تێكڕا توانرا به‌مشێوه‌یه كاره‌با بدرێته هاولاَتییان له‌هه‌رسێ پارێزگا ( هه‌ولێر 17.40 _ سلێمانی 17.23_دهوَك 17.12) كاتژمێر..
به‌كارهێنانی كاره‌با مافێكی سروشتی هاولاَتییانهو له‌م پێناوه‌دا به‌ئه‌ركی سه‌رشانمانی ده‌زانین به‌به‌رده‌وامی و دادوه‌رانه ئه‌و سامانه به‌سه‌ر هه‌موو هاوبه‌شانی كاره‌با دابه‌ش بكرێت ، بوَ مسوَگهركردنی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بههاولاَتییان و رێكخستن و به‌سیسته‌مكردنی سامانی كاره‌با داوا لههاولاَتییانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین له‌م وه‌رزه‌دا هاوكاریمان بكه‌ن له‌به‌كارهێنانی كاره‌با و به‌پێی پێداویستی خوَیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م سامانه‌دا بكه‌ن و لێی سوودمه‌ند بن و، له بینینی یارییه‌كانی موَندیالیش بێ به‌ش نه‌بن.
به‌هیوای هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م هاوبه‌شانی كاره‌باین، بوَكوَنتروَڵكردن و به‌كارهێنانی كاره‌با و پاراستنی توَڕهكانی كاره‌با له بار زوَری و تێكچوون و بهفیڕوَنهدانی كاره‌با ، بوَ ئه‌وه‌ی بتوانین كاته‌كانی هه‌بوونی كاره‌با زیاتر بكه‌ین و كاره‌بای جێگیر به‌سه‌رجه‌م هاولاَتییانی به‌ڕێز بده‌ین .
راگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی كاره‌با
17/6/2010