وه‌زیرى كاره‌با
وێستگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخانى به‌سه‌ركرده‌وه
به مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له چۆنیه‌تى بهرِێوهچوونى پرۆژه‌ى چاكسازییكردنى یه‌كه‌ى ژماره {3} له ووێستگهى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخان، بهرِێز ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تى وه‌زیرى كاره‌با وێستگه‌ى ناوبراوى به‌سه‌ركرده‌وه و، ته‌ئكیدیكرده‌وه كه به‌رهه‌مهێنان و رێكخستنى سیسته‌مى دابه‌شكردنى كاره‌با له رِیزبهندى پێشه‌وه‌ى كاره‌كانى وه‌زاره‌تدایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كاره‌باى پێویست بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت، هاوكات ده‌ستخۆشى له ئه‌ندازیاران و ته‌كنیكارانی وێستگه‌ى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخان كرد بۆ كارى ئاماده‌كردنی له یه‌كه‌ى ژماره‌ى (3)و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ڤۆڵتیه.
له كوَبوونهوهیهكدا له‌گه‌ل ستاڤى وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخان كه بهرِێوهبهرى گشتی به‌رهه‌مهێنان و كوَنتروَڵی كاره‌با و بهرِێوهبهرى گشتى و كاره‌باى گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كوَنتروَڵ و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئاماده‌یبوون. به‌رێز وه‌زیری كاره‌با وێرِای دهستخوَشی له ئه‌ندازیاران و كارمه‌ندانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان كرد، كه تێیدا چه‌ندین پێشنیار و بوَچوون خرانه‌روو بوَ پێشخستنی خزمه‌تگوزاریی و زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ، هاوكات تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و زیادبوونه‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با كه بوَته هوَی به‌رزبوونه‌وه‌ی لوَدی كاره‌با له كوردستان . هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری كاره‌با به‌شی كوَنتروَڵی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌گه‌ل ستاڤى كۆنترۆڵى كاره‌با كۆبۆوه گفتۆگۆیان كرد له‌سه‌ر چاككردنه‌وه سستمى سنكروَكۆندێسهر و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ڤۆڵتیه.
ئاماده‌كردنی ئیشپێكردنی سستمى سنكرۆكۆندیسهرى یه‌كه‌ى ژماره‌ى (3) ، كه بوَ یه‌كه‌مین جاره له هه‌رێمی كوردستان و له وبَستگهی كاروَ ئاوی ده‌ربه‌ندیخان.. له به‌روارى 25/5/2010 ده‌ستكرا به ئاماده‌كردنی یهكهكهو كارپێكردنی ، به گوێره‌ى پلانێك كه به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى كاره‌با دانرا بۆ بهگهرِخستنهوهى سیستمى سنكرو كۆندیسهرى وێستگه‌كه ، كارپێكردنی ئه‌و سستمهش گرنگى زۆرى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نزمى ڤۆڵتیهى كاره‌با كه ئه‌وه‌ش كێشه‌ى زۆرى بۆ هاوڵاتیان دروستكردبوو نه‌یان ده‌توانى ئامێره كاره‌باییه‌كانیان به ته‌واوى به‌كاربێنن و هه‌روه‌ها چاككردن ئه‌و سستمه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئیشپێكردنی یه‌كه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با .
جێى ئاماژه‌بۆكردنه به‌شى سییانهى كاره‌با و به‌شى پرۆتیكشن له وێستگه‌كه سه‌رقاڵى گێرانه‌وه‌ى لاینى دووه‌مى هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مى ڤۆڵتیهى ناوچه‌ى كهلارو پێدانی كاره‌با بوَ ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك