31-05-2010 یه‌كه‌كانی وێستگه‌ى كارۆ ئاوى دوكان به‌گه‌رِخرایه‌وه‌و كاركردنیش له 2 یه‌كه‌ی وێستگه‌ی 500 مێگاواتی هه‌ولێر به‌رده‌وامه
یه‌كه‌كانی وێستگه‌ى كارۆ ئاوى دوكان به‌گه‌رِخرایه‌وه‌و كاركردنیش له 2 یه‌كه‌ی وێستگه‌ی 500 مێگاواتی هه‌ولێر به‌رده‌وامه دوای ئه‌وه‌ی دوو گرفتی ته‌كنیكی له بریكه‌ری یه‌كه‌ی ژماره سێ و فاسڵی هێڵی تاسلوجه ژماره 2 له وێستگه‌ی كارۆ ئاوى دوكان روویاندا‌و، بووه هوَی روودانى كوژاندنه‌وه‌ى گشتی. تیمه په‌یوه‌نداره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دا جارێكی تر یه‌كه‌كانی وێستگه‌ی كاروَئاوی دوكان بخه‌نه‌وه كار، به‌مه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وێستگه‌ی كاروَ ئاوی دوكان گه‌رِایه‌وه دوَخی جارانی، هه‌رچه‌نده كاره‌كان له‌لایه‌ن كوَمپانیای لوتهاردی ئه‌ڵمانی له‌وێستگه‌ی ناوبراو به‌رده‌وامه تاوه‌كو به‌ته‌واوی گرفته ته‌كنیكیه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و له داهاتووشدا رِێگا بگیرێت له روودانی تری له‌مجوَره. سه‌باره‌ت به كاره‌كانی چاكسازی و سیانه‌كردنی 2 یه‌كه‌ی وێستگه‌ی( 500 مێگا واتی هه‌ولێر) كه ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارو ته‌كنییكییه‌كانی كوَمپانیای ماس گڵوَباڵ و به‌هاوكاری شاره‌زایانی بیانی له سێ گه‌وره كوَمپانیای به‌ناوبانگی GE ئه‌مه‌ریكی و سوَزه‌ری هوَڵه‌ندی و میتاڵی سكوَتله‌ندی به‌رِێوه ده‌چێت، برِیاره له‌ماوه‌ی 10- 12 روَژدا كاری سیانه‌كردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه له‌یه‌كه‌ی سێیه‌می وێستگه‌كه ته‌واو بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه بوَ چاره‌سه‌ركردنی یه‌كه‌ی ژماره 2 كه‌به‌هوَی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌سمیمییه‌وه دووچاری گرفت بووه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كوَمپانیای GE ئه‌مه‌ریكی كراوه كه‌خاوه‌ن و دیزاینه‌ری توَرباینه‌كانی وێستگه‌ی ناوبراون، برِیاره له‌ماوه‌ی مانگێكدا كاری چاككردنه‌وه‌ی بوَ یه‌كه‌ی ژماره 2 ئه‌نجام بدرێت. وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌نزیكه‌وه كاری به‌دواداچوون و چاودێری خێرای به‌رِێوه‌چوونی كاره‌كانه له هه‌ردوو وێستگه‌ی(500مێگاواتی به‌رهه‌مهێنه‌كانی كاره‌با و وێستگه‌ی كارۆ ئاوى دوكان)، بوَئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ئه‌و 2 یه‌كه‌یه‌ی وێستگه‌ی 500 مێگاواتی هه‌ولێر چاكبكرێته‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با نه‌بێت و ، له‌هاوینی ئه‌مساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك برِه كاره‌بای پێویست بوَ هاولاَتییان دابین بكه‌ین، كه له‌م كاته‌دا بارودوَخی كاره‌بای هه‌رێم له‌رووی پێدانی كاره‌باوه له‌شاره‌كانی هه‌رێم ئاسایی بوَته‌وه
|