ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه بوَ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
ئاگاداری هاولاَتییانی به‌رِێزو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ردوو وێستگه‌ى كارۆ ئاوى (دوكان و ده‌ربه‌ندیخان )له نۆژه‌نكردنه‌وه‌دان له سه‌ر به‌شى هه‌رێم له قه‌رزى بانكى ده‌ولى، ئه‌م پرِۆژه‌یه‌ش له ساڵى 2007 ه‌وه ده‌ستى پێ كردووه‌و ماوه‌ى 4 ساڵ ده‌خایه‌نێت، به سه‌رپه‌رشتى و جێبه‌جێكردنی چه‌ند كوَمپانیایه‌كی بیانی ئه‌نجام ده‌درێت، له كاتی ئه‌نجامدانى كارى چاكسازى ئه‌م گرفتانه روویاندا :
1. له رِۆژى 4/5/2010 كاتژمێر(11.30 ) خوله‌ك گرفتى یه‌كه‌م له سه‌ر بریكه‌رى یه‌كه‌ى ژماره سىَ روویدا ، كه بووه هۆى له ده‌ستدانى بریكه‌رى یه‌كه‌ى ناوبراو . وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌په‌له كارى پێویستى ئه‌نجامدا به به‌ستنى یه‌كه‌ى ناوبراو به‌سیسته‌مه‌وه له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى چه‌ند گۆرِانكارییه‌ك له‌لایه‌ن تیمه‌كانى وه‌زاره‌تمان وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێك بۆ به‌رنامه‌ى هاوینه .
2. گرفتى دووه‌م كه‌له رِۆژى 24/5/2010 كاتژمێر 5ى ئێواره روویدا ، بووه هۆى روودانى كوژاندنه‌وه‌ى گشتى و له ده‌ستدانى فاسڵى هێڵى تاسلوجه ژماره /2 .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر هه‌مان شه‌و به‌رِێز وه‌زیرى كاره‌با و چه‌ند به‌رِێوه‌به‌رى گشتى و به‌رِێوه‌به‌ران له هه‌ولێرو سلێمانى له دوكان ئاماده‌بوون ، دواى ئاسایى كردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ به‌رگرتن له رووداوى تر‌ى له‌مجۆره‌و نه‌هێشتنى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه كاریگه‌رییان هه‌بووه له روودانى گرفته‌كان و ئاماده‌باشییه‌ك بۆ پیاده‌كردنى به‌رنامه‌یه‌كى گونجاو بۆ هاوین ؛ برِیاردرا به:-
1. رِاگرتنى ته‌واوى یه‌كه‌كان و هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سه‌ر باسبارى دوكان و، ته‌نها مانه‌وه‌ى یه‌ك هێڵ و یه‌ك یه‌كه ، ئه‌ویش له‌به‌ر پرِۆژه‌ى ئاوى سلێمانى و پێدانى كاره‌با به هه‌ولێر ، تا ده‌رچوونى ئه‌نجامه‌كانى لێكۆلینه‌وه‌ى تیمى تایبه‌تى وه‌زاره‌تمان و كۆمپانیاى په‌یوه‌ندیدار ..
2. لێژنه‌ى لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر گرفته‌كه ده‌ستبه‌كار بووه‌و له ماوه‌ى شه‌ش رِۆژدا ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێن ، كه په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى به به‌رنامه‌ى كاره‌باى هاوڵاتیانه‌وه ده‌بێت .
بوَیه ئاگاداری هاولاَتییانی به‌رِێز له هه‌ولێرو دهۆك و كوَیه ناوچه‌ی پشده‌رو بێتوێن ده‌كه‌ینه‌وه، پێدانى كاره‌باى نیشتیمانى له ماوه‌ى 25- 31/5/2010 داده‌به‌زێت بۆ 15 - 16 كاتژمێر‌و به‌رنامه‌ى كاره‌باى سلێمانى و گه‌رمیانیش وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه .