وه‌زیرى كاره‌با بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تى به‌رِێوه‌چوونى كاره‌كان
وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى دوكانى به‌سه‌ركرده‌وه
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌به‌رِێوه‌چوونى كاره‌كانى چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه ته‌كنیكییه‌كان، رِێكه‌وتى 17/5/2010 ئه‌ندازیار ( یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تى) وه‌زیرى كاره‌با به‌سه‌ردانێك گه‌یشته وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى دوكان و له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌رو ئه‌ندازیاران و ته‌كنیكارانی وێستگه‌كه كۆبوَوه ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه هه‌ریه‌ك له‌به‌رِێوه‌به‌رى گشتى به‌رهه‌مهێنان و به‌رِێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى و گه‌رمیان و به‌رِێوه‌به‌رى تیمى بانكى ده‌ولى به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان ئاماده‌یبوون ، برِیاردرا به‌زووترین كات یه‌كه‌ى ژماره ( 3 )ى وێستگه‌كه كارى چاكسازى و چاككردنه‌وه‌ى بۆ بكرێت، كه به‌هۆیه‌كى ته‌كنیكییه‌وه له‌كار ده‌رچووه.
له‌كاركه‌وتنى یه‌كه‌یه‌كى وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بای دوكان، هاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌وێستگه‌ى 500 مێگاواتى هه‌ولێر، كه به‌هۆى سیانه‌كردنه‌وه‌ى ده‌ورى سالاَنه‌و چاككردنه‌وه‌ى یه‌كه‌كانى وێستگه‌كه تاراده‌یه‌كی كه‌م بوَته هوَی كه‌مبونه‌وه به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با.
سه‌باره‌ت به‌بارودۆخى كاره‌باو چاكسازیكردن له‌وێستگه‌ى هه‌ولێرى غازى و ئاماده‌باشكردنى ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى وێستگه‌ى كاره‌باى دوكان و برِى به‌رهه‌مهاتووى كاره‌با له‌وه‌رزى هاوین وه‌زیرى كاره‌با رِایگه‌یاند :
له‌چه‌ند رِۆژى رابرِدوودا چه‌ند گرفت و كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى له‌هه‌ردوو وێستگه‌ى هه‌ولێرى غازى و یه‌كه‌ی 3 یه‌می وێستگه‌ى هایدرۆپاوه‌رى دوكان روویاندا ، كه بووه هۆى تارِاده‌یه‌ك ناسه‌قامگیرى له‌جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى كاره‌با، خۆشبه‌ختانه تیمه‌كانى كاره‌با له‌كاردان بۆ چاككردنه‌وه‌ى گرفته‌كان و جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى چاكسازیكردن له‌هێڵه‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با كه له‌كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا ته‌واو ده‌بێت .
هاولاَتییانى خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌ى له‌توانایدا بێت جێبه‌جێى ده‌كات ، بۆ زیادكردنى برِى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ، كه پێشبینى ده‌كرێت برِى 1000 مێگاوات كاره‌با بۆ هاوینى ئه‌مساڵ به‌رهه‌م بهێنرێت ، له‌كاتێكدا ساڵى رابردوو ته‌نیا 750 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م هێنرابوو .
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ى هاوینه‌ى كاره‌باش یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تى رِایگه‌یاند : ئومێده‌وارین له‌دوو هه‌فته‌ى رِابردوودا كاره‌كانى چاكسازى و ئاماده‌باشكردنى ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى دوكان كه بریكه‌ره‌كه‌ى تێكچووه ته‌واو بێت ، ئه‌وكات وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌رنامه‌ى هاوینه رِاده‌گه‌یه‌نن .