03-05-2010 كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته ناحیه‌ى گاپیڵۆن و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى
كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته ناحیه‌ى گاپیڵۆن و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی دانیشتوانى گونده‌كانى كوردستان و گه‌یاندنى تۆرِی كاره‌بای نیشتمانی بۆیان، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێوه‌به‌رِێتى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانی له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ء به‌برِی زیاتر 994 ملیۆن دینار تۆرِی كاره‌بای نیشتمانی گه‌یه‌نرایه ناحیه‌ى گاپیڵۆن و چه‌ند گوندێكى ده‌ورووبه‌رى. رۆژی 26/4/2010 له‌رِێوره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونى سه‌ید ئه‌حمه‌د لێپرسراوى ئیداره‌ى شارباژێرِو ئه‌ندازیار ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌با سلێمانى و ئه‌ندازیار هیوا عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى و قائیقامى قه‌زاى شارباژێر و ژماره‌یه‌ك له لپێرسراوى حزبى و حكومى، پرۆژكه كرایه‌وه. له‌وته‌یه‌كدا به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌با سلێمانى پیرۆزبایی ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه‌ی له‌دانیشتوانى سنوره‌كه كردوو تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌سنوره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێتء ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ئێستا بای زیاتر له4 ملیار دینار پرۆژه‌ى كاره‌با له‌سنورى شارباژێر له‌قۆناغی جێبه‌جێكردندایه. جگه له‌گه‌یاندنی گه‌یاندنى تۆرِى كاره‌باى نزم بۆ سنوره‌كه، تۆرِى كاره‌باى ناوخۆیی بۆ گونده‌كانى (كارێزه، كونه‌ماسی، دۆڵ پێشك، باڵخ، گاپیڵۆن، مالومه، به‌رزه‌دێ، كانی مێو، گه‌وره‌دێ دانراوه)ء پرۆژه‌كه‌ش به‌گشتى پێكهاتووه له‌دانانی (10) محه‌ویله و 790 ستوونی هایتێشنء راكێشانی 92 كیلۆمه‌تر ته‌ل، بۆ یه‌كه‌مجاریشه كاره‌با ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و ناوچه‌یه‌و پێشتر ئه‌م گوندانه له‌رِێی موه‌لیده‌ی حكومییه‌وه كاره‌بایان بۆ دابینكراوه. هاوكات له‌گه‌ڵ رێوره‌سمی گه‌یاندنی كاره‌با بۆ ناوچه‌كه، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری خزمه‌تگوزاری له‌سنووره‌كه كرایه‌وه كه‌بریتیبوون له‌خوێندنگه‌یه‌كی9 پۆلی و فه‌رمانگه‌ی دارایی و پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافیش به‌یادی ئه‌نفاله‌وه كرایه‌وه. سیروان محه‌مه‌د مه‌خموود به‌رِێوبه‌رى راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی
|