برِیاره دووه‌مین گه‌وره كۆمپانیاى له‌بوارى كاره‌با له‌كوردستاندا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بدات
ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تى وه‌زیرى كاره‌با رِێككه‌وتى 27/4/2010 له‌دیوانى وه‌زاره‌تى كاره‌با پێشوازى له‌شاندێكى كۆمپانیاى ( هۆسیۆنگ HYOSUNG )ى كۆرى به‌سه‌رۆكایه‌تى ( هیوك لى Eun-Hyuk lee ) كرد ، كه به‌دووه‌مین گه‌وره كۆمپانیاى كۆرى داده‌نرێت له‌بوارى كاره‌باداو داهاتى كۆمپانیاكه‌ش له 2009 دا 10 ملیار دۆلار بووه ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نوێنه‌رى كۆمپانیاى ناوبراو پریزێنته‌یشنێكى سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كانى كۆمپانیاكه‌یان پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیرى كاره‌با وێرِاى پێشوازیكردنى شاندى ناوبراو خۆشخاڵى خۆى ده‌ربرِى به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنى كۆمپانیاكانى ولاَتى كۆریای باشوور له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان و به‌تایبه‌ت له په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كاره‌با ، برِیاریشه له‌پێناو زیاتر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هۆسیۆنگى كۆرى شاندێكى شاره‌زایانى وه‌زاره‌ت سه‌ردانى كۆمپانیاكه له‌ولاَتى كۆریا بكه‌ن ، تاوه‌كو له‌نزیكه‌وه ئاگادارى كار‌و چالاكى و به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیاى ناوبراو ببن . له‌كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى ناوبراو خۆشحاڵى خۆى ده‌رِبرى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رِابردوودا له‌بوارى كاره‌با له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراوه‌و ، ئومێدیان خواست له داهاتوویه‌كى نزیكدا به‌نرخێكى كه‌م و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كى به‌رز به‌شدارى له په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كاره‌با بكه‌ن