وه‌زیرى كاره‌با پێشوازى له‌شاندێكى كۆمپانیاى (Netta) توركى كردوو
سیسته‌مى چاودێریكردن وخوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى كاره‌بایان تاوتوێكرد
رِێكه‌وتى 22/4/2010 له‌دیوانى وه‌زاره‌تى كاره‌با یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تى وه‌زیرى كاره‌با پێشوازى له‌شاندێكى كۆمپانیاى ( Netta ) توركى به‌سه‌رۆكایه‌تى (حه‌مزه ئه‌مین) كرد ، كه به‌مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنان له‌بوارى كاره‌باو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانیان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه ، به‌تایبه‌تى له‌رِووى پێشخستنى كۆنترِۆڵ و خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى كاره‌با له دووره‌وه له‌رِێگاى سیسته‌مى GSM كه سیسته‌مێكى پێشكه‌وتووه‌و ده‌كرێت له‌دوره‌وه له وێستگه‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با پێوه‌رى كاره‌با بخوێنرێته‌وه‌و رِێگه له سه‌رپێچییه‌كانى كاره‌باش بگیرێت ، هاوكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و داتاكانى كاره‌با سوودى لێوه‌ربگیرێت . وه‌زیرى كاره‌با وێرِاى به‌خێرهاتنى شاندى میوان و پێشكه‌شكردنى باسێك سه‌باره‌ت به‌بارودۆخى كاره‌با له‌هه‌رێمى كوردستان ، داواى له‌شانده‌كه‌ش كرد له‌گه‌ڵ رِاوێژكارو شاره‌زایانى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان وتووێژ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى زیاتر ئه‌نجام بده‌ن ، تاوه‌كو به‌باشترین شێوازى پێشكه‌وتوو به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كاره‌با له‌هه‌رێمى كوردستان به‌كاربهێنن .
وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌رِێگاى پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى و هاوكارییه‌كانى توانیوێتى زۆرترین كۆمپانیاى ناوخۆیى و بیانى به‌شدارى له وه‌به‌رهێنان و كارى به‌لێنده‌رایه‌تى له‌كه‌رته‌كانى كاره‌بادا بكات و ئاستى وه‌به‌رهێنانیش له‌م كه‌رته‌دا بگاته نزیكه‌ى ملیار‌و نیوێك دۆلار