ئاگاداریه‌ك له وه‌زاره‌تى كاره‌باوه بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى رِاگهیاندن
ئاگادارى هاوڵاتیانى بهرِێز ده‌كه‌ین كه به‌هۆى دابه‌زینى په‌ستانى غاز له وێستگه‌ى كۆرمۆر به مه‌به‌ستى چاكسازى كردن له وێستگهكهو زیاد كردنى برِى به‌رهه‌مهێنانى غاز ، ماوه‌ى (2) دوو رِۆژ برِى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه كه له رِۆژى 15/4/2010 كاتژمێر (9)ى سه‌ر له به‌یانى یه‌وه ده‌ست پێده‌كات ، وه‌زاره‌تى كاره‌با له هه‌وڵدایه بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مى وێستگه‌كانى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى كه‌مى هه‌بێت له سه‌ر بوونى كاره‌باى هاوڵاتیان