به‌به‌شداری وه‌زیری كاره‌با
سیمنارێكی تایبه‌ت به‌سیسته‌میGIS بوَ كاره‌با به‌رِێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بواری مه‌عریفه‌و پێشخستنی كه‌رتى دابه‌شكردنی كاره‌با و ، به‌شداریكردنی شاره‌زایانی بیانی له دانانی شێواز‌و سیسته‌می نوێی كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان ، رِێكه‌وتى 13/4/2010 له هۆڵى دیوانى وه‌زاره‌ت و به‌ئاماده‌بوونى یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیرى كاره‌با سیمینارێكى زانستى سه‌باره‌ت به ( سیسته‌می زانیارییه جیوگرافییه‌كان له‌بواری كاره‌با GIS-) به‌رِێوه‌چوو .
له‌و سیمیناره‌دا كه به‌هاوكارى ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌زایانى بوارى كاره‌با و سیسته‌می زانیارییه جیوگرافییه‌كان له كۆمپانیاى (خه‌تیب و عه‌له‌مى ) لوبنانی رِێكخرا، ژماره‌یه‌ك له رِاوێژكاران و به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ئه‌ندازیاران و ته‌كنیككارانى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماده‌یبوون ، باس له‌شێوازه نوێیه‌كانى وه‌رگرتنى داتا‌و خه‌زنكردنى زانیارى و شیكردنه‌وه‌ى پرسیاره‌كان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ گیروگرفته‌كانى كاره‌با كرا.
رِێكخستنى دابه‌شكردنى كاره‌باو دانانى سیسته‌مه پێشكه‌وتووه‌كانى كاره‌با له‌پلان و به‌رنامه‌ى ئاینده‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بادایه، تاوه‌كو به باشترین شێواز‌و سیسته‌م كه‌رتى دابه‌شكردنى كاره‌با له‌هه‌رێمى كوردستان پێشبخرێت