كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته چه‌ند گوندێكی شارباژێرِ
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی دانیشتوانى گونده‌كانى كوردستان و گه‌یاندنى تۆرِی كاره‌بای نیشتمانی بۆیان، له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی به‌برِی زیاتر 777 ملیۆن دینار تۆرِی كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی شارباژێرِ.
فێنك عه‌لی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی پلانێكی دارِێژراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی و رووناكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گونده‌كانی كوردستان، كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی شارباژێرِی سه‌خت كه بۆ یه‌كه‌مجاره كاره‌با ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و ناوچه‌یه‌و پێشتر ئه‌م گوندانه له‌رِێی موه‌لیده‌ی حكومییه‌وه كاره‌بایان بۆ دابینكراوه.
پرۆژه‌كه بریتییه له‌گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتمانی بۆ هه‌ریه‌ك له‌گونده‌كانی (سیرێ و دێرێ و مه‌روێ و سووره‌دزێ و سووره‌بان)ی ناوچه‌ی شارباژێرِ ، كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامده‌درێت ، ماوه‌ی ئه‌نجامدانیشی 120 رۆژه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای راك-ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، وتیشی: پرۆژه‌كه پێكدێت له‌دانانی 843 ستوون و راكێشانی 85 كم ته‌لی كاره‌با، تائێستاش نزیكه‌ی 350 ستوون دانراوه.
سیروان محه‌مه‌د مه‌حمود
به‌رِێوبه‌رى راگه‌یاندنى
كاره‌باى سلێمانى