31-03-2010 وه‌زاره‌تی كاره‌با گرێبه‌ستێكی بوَ كرِینی 9 ئوتومبێلی پشكنینی كاره‌با و چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت به‌پشكنینی كاره‌بایی و ڤوَڵتییه‌ی
وه‌زاره‌تی كاره‌با گرێبه‌ستێكی بوَ كرِینی 9 ئوتومبێلی پشكنینی كاره‌با و چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت به‌پشكنینی كاره‌بایی و ڤوَڵتییه‌ی به‌رز موَركرد به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ئامێره‌كانی پشكنینی كاره‌بایی و چاككردن و باشكردنی سێكته‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با، رێكه‌وتی 30/3/2010 له‌دیوانى وه‌زاره‌تى كاره‌با یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی (ڤارسان ) موَركرد، به‌پێی وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م گرێبه‌سته گه به به‌تێچوونی 2 ملیوَن و 284 هه‌زارو 399 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و، ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ش 238 روَژه، كوَمپانیای ناوبراو پێویسته 9 ئوتوَمبێلی تایبه‌ت به‌پشكنینی قابلوات و 6 دانه له‌ئامێری پشكنینی كاره‌بایی و 3 ئامێری دیكه‌ی پشكنینی ڤوَڵتییه‌ی به‌رز دابین بكات، بوَ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان. دابینكردنی ئوتومبێلی تایبه‌ت به‌پشكنینی كاره‌باو ئامێره‌كانی تایبه‌ت به‌مبواره له‌چوارچێوه‌ی كاروچالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با دێت، كه له‌كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری دابه‌شكردنی كاره‌با ده‌ستی پێكردووه، پێشتریش وه‌زاره‌تی كاره‌با گرێبه‌ستێكی تری بوَ دابینكردنی ئامێره‌كانی پشكنینی كاره‌بایی له‌گه‌ڵ كوَمپانیای (كیو ئه‌یتی )ی كوه‌یتی موَركرد. هه‌رهه‌مان روَژ وه‌زیری كاره‌با چاویكه‌وت به‌به‌رِێز( ئایدن سیلیچن) كونسوڵی گشتی توركیا له‌هه‌ولێر له‌كوَبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌هه‌ریه‌ك له‌به‌رِێزان دكتوَر سینان ئالته‌ن جێگری كونسوڵی گشتی توركیا له‌هه‌ولێرو به‌رِێوه‌به‌ری هایدروَباوه‌ر له‌وه‌زاره‌ت ئاماده‌ی بوون، باس له‌چوَنیه‌تی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا‌و كوَمپانیا په‌یوه‌نداره‌كانی كاره‌با له‌توركیا كرا، بوَ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش برِیاره وه‌زاره‌تی كاره‌با شاندێكی وه‌زاره‌ت بنێرێته ولاَتی توركیا‌و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌و ولاَته كوَببنه‌وه، بوَ ئاشنابوون له‌چوَنیه‌تی به‌رِێوه‌چوونی كاره‌كان به‌تایبه‌تی له‌نێوان حكومه‌ت و كوَمپانیا په‌یوه‌نداره‌كانی كاره‌بادا، له‌بواری دابه‌شكردن و فروَشتن و وزه‌دا
|