وه‌زیرى كاره‌با پیشوازى له لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد
رِێكه‌وتى 24/1/2010 یاسین شێخ ئه‌بو به‌كر ماوه‌تى وه‌زیرى كاره‌با له‌دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازى له‌به‌رِێز به‌كر مسته‌فا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد ، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌رِێزان رِاوێژكارو به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌بوون وێرِاى به‌خێرهاتنى شاندى میوان، وه‌زیرى كاره‌با به‌ڵێنى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وه‌زاره‌ت و هه‌موو توێژ‌و چینه‌كانی ناوكوَمه‌ڵی دا،كه‌به‌بێ هاوكاری و یارمه‌تی هاوڵاتییان مومكین نییه وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌رنامه‌و كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی رِێكوپێك جێبه‌جێ بكات و، كه‌موكورتییه‌كانى بوارى كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كى خێرا‌و زانستییانه له‌پارێزگاى هه‌ولێرو سه‌رجه‌م پارێزگا‌و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان چاره‌سه‌رى بنه‌رِه‌تى بۆ بدۆزرێته‌وه‌و ببینه خاوه‌نى سیسته‌مێكى كاره‌باى پێشكه‌وتوو .
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا وه‌زیری كاره‌با رۆڵی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی یه‌كێًتی نیشتمانی كوردستانی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند له مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌كاندا به‌تایبه‌ت پێگه‌یاندنی كادیر‌و كه‌سانی دڵسۆز تاوه‌كو له‌كه‌رتی حكومی خزمه‌ت به‌هاولاَتییان بكه‌ن ..
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی له به‌رِێز وه‌زیری كاره‌با كردوو، ئاماده‌یى خۆى ده‌ربرِى بۆ پاڵپشتى و پشتگیریكردنى وه‌زاره‌ت ، به‌ڵێنى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و یارمه‌تییه‌كى وه‌زاره‌تى دا، كه ده‌بێته هۆى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى كاره‌با به هاوڵاتیانى به‌رێز