به‌مه‌به‌ستی باشتر گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بوَ شاری كه‌لارو ده‌وروبه‌ری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دابه‌زینی ڤوَڵتییه له‌و شاره، تیمه‌كانی چاككردنه‌وه له‌وێستگه‌ی هایدروَپاوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان و به‌شی هێڵه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی توانییان هێڵی (132 كی ڤی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان) بخه‌نه‌وه‌كارو دووباره سوود له‌و هێڵه وه‌ربگرنه‌وه بوَ گواستنه‌وه‌ی كاره‌با ، كه له بیست ساڵی رابردوودا ئه‌م هێڵه ته‌نها به‌كارده‌هات بوَ گواستنه‌وه‌ی كاره‌با به شێوه‌ی 11 كی ڤی و به‌پێی پێویست نه‌ده‌توانرا سوودی لێوه‌ربگیرێت.
خستنه‌وه‌كاری ئه‌م هێڵه بۆ گه‌یاندنی كاره‌با به (132 كی فی) بۆ شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری به بڕیارێكی راسته‌وخوَی به‌ڕێز ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با هات، كه له رێكه‌وتی 7/6/ ئه‌مساڵ به‌ڕێزیان سه‌ردانی وێستگه‌ی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخانی كردوو له‌نزیكه‌وه گوێبستی پێشنیار‌و راسپارده‌كانی چاككردنی سیسته‌می كاره‌با و پێشخستنی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بوو به‌تایبه‌تی بوَ شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری، به‌ڕێزیان راسته‌وخوَ داوای له تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد كار بوَ خێرا چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه بكرێت، ئه‌وه‌بوو له‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا توانرا ئه‌و هێڵه چاكبكرێته‌وه‌و برێكه‌ره‌كه‌ی بخرێته‌وه كار، ئێستا له ڕێگای دوو هێڵه‌وه وزه‌ی كاره‌با ده‌گواسترێته‌وه شاری كه‌لارو ده‌وروبه‌ری و ئه‌و ناوچه‌یه له مه‌ترسی بچڕانی له‌ناكاوی ته‌زووی كاره‌با رزگاری بووه، هه‌روه‌ها تاراده‌یه‌كی باش كێشه‌ی دابه‌زینی ڤوَڵتییه‌ش چاره‌سه‌ركراوه.
ڕاگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی كاره‌با
27/6/2009