له‌هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقی فیدرال له‌به‌رواری 19/6/2010 ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی له‌توَڕی نیشتمانی عێراقه‌وه ده‌درا به هه‌رێمی كوردستان كه‌مكرده‌وه بوَ بڕی 10 مێگاوات ، كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی كرده سه‌ر ره‌وشی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری ، بوَیه دوای هه‌وڵدانێكی زوَر كه ئاكامی نه‌بوو وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم بڕیاری دا به وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و بڕه یان ئه‌وه‌تا بڕه‌كه‌ی پێشوو بگه‌ڕێته‌وه كه 25 مێگاوات كاره‌با بوو، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو له‌مانگی حوزه‌یران نزیكه‌ی 70 مێگاوات كاره‌با دراوه به‌هه‌رێم، به‌مه‌ش له‌به‌رواری 22/6/2010 ه‌وه كاره‌بای توَڕی نیشتمانی عێراق له هه‌رێم بوو به (سفر) مێگاوات ، له‌م كاته‌دا توَڕی كاره‌بای هه‌رێم به‌توانای ناوخوَیی به بڕی 950 مێگاوات و هاتووی توركیا به‌بڕی 150 مێگاوات كار ده‌كات، سه‌ڕه‌رای نه‌مانی ئه‌م بڕه كاره‌بایه‌ی كه له توَڕی نیشتمانی عێراقی فیدرال ده‌گه‌یشته هه‌رێم تێكڕای بوونی كاره‌با له‌هه‌رسێ شاری هه‌رێم وه‌ك خوَی ده‌مێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كان بوَ باشتركردنی ره‌وشی كاره‌با ئاگاداری هاولاَتییانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مڕوَ به‌رواری 24/6/2010 ( روَتوَڕی) یه‌كه‌ی ژماره 2 ی وێستگه‌ی هه‌ولێری غازی گه‌یشته فروَكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و ، كه له‌هه‌مان كات ئاماده‌باشی كراوه كه تیمی تایبه‌ت له‌وێستگه له‌به‌یانی یه‌وه ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن و له‌ماوه‌ی 20 روَژدا ئه‌و یه‌كه‌یه بكه‌وێته‌وه كار به‌مه‌ش بڕی 100 مێگاوات كاره‌بای تر ده‌خرێته توَڕی نیشتمانی كاره‌بای كوردستانه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی كاره‌با
24/6/2009