20-06-2010 وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێردا، چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی تایبه‌ت به كاره‌بایان تاوتوێ كرد
رێكه‌وتی 17/6/2010 ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێری كرد‌و ، له‌لایه‌ن به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لێكرا. له‌دیدارێكدا كه‌هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان راوێژكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر ئاماده‌یبوون، باس له ره‌وشی كاره‌بای هه‌رێم و به‌تایبه‌تیش پارێزگای هه‌ولێر كرا‌و ستایشی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با كرا، له‌باشكردنی ره‌وشی كاره‌باو توانستی توَڕهكان بوَ باركردنی وزه‌ی پترو گه‌یاندنی كاره‌با بوَ زوَربهی گوند‌و دێهاته‌كان كه ئێستا له‌ڕێگای موه‌لیده‌وه بڕی پێویستی كارهبایانی بوَ ئاماده‌كردوون.له‌و دیداره‌دا وه‌زیری كاره‌با ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه بوَ یه‌كه‌مین جاره ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 1100 مێگاوات، دوای ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له‌م مانگه‌دا ته‌نها به تێكڕا 1010 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنرایه ، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵی رابردوو 370 مێگاوات كاره‌با زیاتره‌و، ماوه‌كانی پێدانی كاره‌باش به‌راورد به‌ساڵی 2009 له 12.45 كاتژمێره‌وه بوَ 17.27كاتژمێر زیادیكردووه، بهلاَم تاكو ئێستاش بارزوَری هه‌یه به‌سه‌ر توَڕهكانی كارهباوهو گرفت بوَ به‌رده‌وامبوونی تێپه‌ڕبوونی وزه‌ی كاره‌با لهزوَر حاڵه‌تدا دروست ده‌كات. پارێزگاری هه‌ولێر وێڕای ئاماژه‌كردن بوَ ئه‌و هه‌موو كار‌و پروَژهی كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌باو بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ئه‌نجامدراون، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی كاره‌باو پارێزگاوه ئه‌ركی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری كاره‌بای له‌ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی كار‌و به‌رنامه‌كانی داناوه.
|