وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له‌قایمقام و فه‌رمانگه ‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد        ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌        وه‌زیری كاره‌با له‌سه‌ردانێكدا بوَ كوَنتروَڵی ناوه‌ندی هه‌رێم بارودوَخی كاره‌بای‌ تاوتوێ كرد        ئاگادارییه‌ك له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ بوَ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن        ئاگادارییه‌ك له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ بوَ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن        وه‌زاره‌تی كاره‌با توَڕی كاره‌بای ده‌ڤه‌ری بارزانی به‌سته‌وه‌ به‌كاره‌بای نیشتمانی كوردستانه‌وه‌        به‌مه‌به‌ستی ئیشپێكردنی سیسته‌م به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستییانه‌ وه‌زیری كاره‌با سه‌رپه‌رشتی كوَبوونه‌وه‌یه‌كی كرد        وه‌زیری‌ كاره‌با پێشوازی‌ له‌ كونسوڵی ولاَتی كوَریای باشوور كردوو له‌گه‌ڵ سه‌روَكی كوَمپانیای زیدتی‌ئی چینی كوَبووه‌وه‌        وه‌زیری كاره‌با: كار بوَ جێبه‌جێكردنی داواكاری و پێشنیاره‌كانی قایمقام و كوَمه‌ڵه‌ی خه‌مخوَرانی رانیه‌ ده‌كه‌ین        له‌پێناو باشتر گه‌یاندنی وزه‌ی كاره‌با بوَ شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری هێڵی 132 كی ڤی كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان خرایه‌وه‌كار        


17-06-2010
بوَ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بین له‌خزمه‌تگوزاری كاره‌باوله‌بینینی یارییه‌كانی موَندیالیش بێ به‌ش نه‌بین

 له‌م مانگه‌دا بوَ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌زاره‌ت توانی بڕی   به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگه‌یه‌نێته‌ زیاتر له‌ 1100 مێگاوات كاره‌با، كه‌ بڕیار بوو ته‌نها به‌ تێكڕا 1010 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنرایه‌، ئه‌مه‌ش به‌راورد به‌ساڵی رابردوو 370 مێگاوات كاره‌با زیاتره‌و ماوه‌كانی پێدانی كاره‌باش به‌راورد به‌ساڵی 2009 له‌ 12.45 كاتژمێره‌وه‌ بوَ 17.27كاتژمێر زیادیكردووه‌، له‌ماوه‌ی رابردوودا  به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نیشتمانی جێبه‌جێ كرا، سه‌ڕه‌رای بوونی چه‌ندین گرفتی ته‌كنیكی له‌ وێستگه‌كانی دوكان و هه‌ولێری غازی، وه‌زاره‌ت توانی به‌توانا ناوخوَییه‌كان كوَنتروَڵی ئه‌و گرفت و كێشانه‌ بكات، به‌لاَم له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو به‌كارهێنانی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌روو پێوه‌ره‌ زانستی و پێششبینییه‌كانه‌وه‌ یه‌، بووه‌ هوَی به‌رزبوونه‌وه‌ی لوَدی كاره‌با كه‌به‌راورد به‌ساڵی رابردوو 210 مێگاوات  لوَدی كاره‌با به‌رزبوَته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ 15 روَژی رابردوو  به‌تێكڕا توانرا به‌مشێوه‌یه‌ كاره‌با بدرێته‌ هاولاَتییان له‌هه‌رسێ پارێزگا ( هه‌ولێر 17.40 _ سلێمانی 17.23_دهوَك 17.12) كاتژمێر..
 به‌كارهێنانی كاره‌با مافێكی سروشتی هاولاَتییانه‌و  له‌م پێناوه‌دا به‌ئه‌ركی سه‌رشانمانی ده‌زانین به‌به‌رده‌وامی و دادوه‌رانه‌ ئه‌و سامانه‌ به‌سه‌ر هه‌موو هاوبه‌شانی كاره‌با دابه‌ش بكرێت ، بوَ مسوَگه‌ركردنی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هاولاَتییان  و رێكخستن و به‌سیسته‌مكردنی سامانی كاره‌با داوا له‌هاولاَتییانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین له‌م وه‌رزه‌دا هاوكاریمان بكه‌ن له‌به‌كارهێنانی كاره‌با و به‌پێی پێداویستی خوَیان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سامانه‌دا بكه‌ن و لێی سوودمه‌ند بن و، له‌ بینینی یارییه‌كانی موَندیالیش بێ به‌ش نه‌بن.
به‌هیوای هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م هاوبه‌شانی كاره‌باین، بوَكوَنتروَڵكردن و به‌كارهێنانی كاره‌با و پاراستنی توَڕه‌كانی كاره‌با له‌ بار زوَری و تێكچوون و به‌فیڕوَنه‌دانی كاره‌با ، بوَ ئه‌وه‌ی بتوانین كاته‌كانی هه‌بوونی كاره‌با زیاتر بكه‌ین و كاره‌بای جێگیر به‌سه‌رجه‌م هاولاَتییانی به‌ڕێز  بده‌ین .


راگه‌یاندنی
 وه‌زاره‌تی كاره‌با
17/6/2010

Copyright © 2007 www.krgelectric.org    created by Rengar Company