له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه ئاستی تواناكی گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌باو، به‌سه‌رپه‌رشتی و له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی، پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی 750 مێگاواتی چه‌مچه‌ماڵ به‌وێستگه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه، هێڵی 132 كه‌ی ڤی رزگاری – تاسلوجه‌و ئه‌زمه‌ڕ له‌سنگڵ سێركت-ه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ ده‌بڵَ سێركت توێنتل كه توانای گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه له 100 مێگاوه‌ته‌وه بۆ 400 مێگاوات به‌رزده‌كاته‌وه.
ئه‌ندازیار سامان سابیر ئیسماعیل، لێپرسراوی به‌شی هێڵه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌باو گۆڕینی هێڵه‌كانی (132 كی ڤی)، به‌بڕی شه‌ش ملیار دینار به‌شێك له‌هێڵی 132 كی ڤی زه‌رگه‌ته-تاسڵوجه له‌تاوه‌ر جۆری سینگل تیل بۆ پۆلی 132 كی ڤی جۆری توین تیل كه درێژیه‌كه‌ی 4.5 كیلۆمه‌تره‌و ده‌كه‌وێته هه‌ردوو گه‌ره‌كی كانی كورده‌و سه‌روه‌ری شاری سلێمانی، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش یه‌كێكه له‌هێڵه‌كانی پرۆژه‌ی گرێدانی وێستگه‌ی 750 میگاواتی چه‌مچه‌ماڵ، كه به‌هاوكاری كۆمپانیای میتاشی توركی، له‌لایه‌ن كۆمپانیای زۆزگ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌گرنگی پرۆژه‌كه لێپرسراوی به‌شی هێڵه‌كان رایگه‌یاند: دوای فراوانبوونی شاری سلێمانی دروستبوونی چه‌ندین گه‌ڕه‌كی نوێ كه به‌شێك له‌م گه‌ڕه‌كانه له‌هێڵه‌كانی 132 كی ڤی نزیكبوون و له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی محرماتی كاره‌با بۆ شه‌قامی گشتی چه‌ندین گیروگرفتی بۆ بنكه‌ی تاوه‌ره‌كان دروست كردبوو، ته‌نانه‌ت چه‌ند تاوه‌رێك كه‌وتووه‌ته سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كانه‌وه، جگه له‌وه‌ش دروستبوونی ئه‌و شه‌قامانه مه‌ترسی بۆ هاووڵاتیان هه‌بوو به‌هۆی به‌زبوونه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌و نزیكبوونه‌وه‌ی له‌ته‌لی هێڵه‌كان، گۆڕینی تاوه‌ره كۆنه‌كان به‌و تاوه‌ره تازانه، ئه‌و گیروگرفتانه چاره‌سه‌ر ده‌بن.
لێپرسراوی به‌شی هێڵه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌و هێڵه به‌شێكه له‌پرۆژه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با كه به‌بڕی 118 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌و بریتیه له17 هێڵ و درێژییه‌كی 280 كلم ده‌بێت، پرۆژه‌كه‌ش له‌كۆتایی مانگی پێنج‌دا ته‌واو ده‌بێت.
وتیشی: دانانی ئه‌و تاوه‌ره تازانه (پۆلی 132 كی ڤی) شێوازێكی نوێیه له گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتی رێڕه‌وی هێڵه‌كان كه به‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كاندا تێپه‌ڕده‌بێتْ دیزاینی تاوه‌ره‌كان به‌پێی مواسافه‌تانی عێراقی و ستانداردی جیهانیه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای راوێژكاری به‌ریتانی PB ئه‌نجامدراوه‌و هه‌موو جۆره تێستێكی له‌وڵاتی رۆمانیا بۆ ئه‌نجامدراوه.
له‌كۆتاییدا ده‌ره‌باره‌ی سوودی دانانی ئه‌و تاوه‌رانه وتی: به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره پۆڵه چه‌ند سوودێكی هه‌یه له‌وانه: به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه بۆ دووبه‌رامبه‌ر، بنكه‌ی پۆڵه‌كان شوێنێكی كه‌متر ده‌گرێت له‌تاوه‌ره‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی جزری ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان داده‌نرێت‌و سیمایه‌كی جوانیش ده‌به‌خشێته شه‌قامه‌كان.
سیروان محه‌مه‌د مه‌حموود
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی