وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له‌قایمقام و فه‌رمانگه ‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد        ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌        وه‌زیری كاره‌با له‌سه‌ردانێكدا بوَ كوَنتروَڵی ناوه‌ندی هه‌رێم بارودوَخی كاره‌بای‌ تاوتوێ كرد        ئاگادارییه‌ك له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ بوَ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن        ئاگادارییه‌ك له‌وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ بوَ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن        وه‌زاره‌تی كاره‌با توَڕی كاره‌بای ده‌ڤه‌ری بارزانی به‌سته‌وه‌ به‌كاره‌بای نیشتمانی كوردستانه‌وه‌        به‌مه‌به‌ستی ئیشپێكردنی سیسته‌م به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستییانه‌ وه‌زیری كاره‌با سه‌رپه‌رشتی كوَبوونه‌وه‌یه‌كی كرد        وه‌زیری‌ كاره‌با پێشوازی‌ له‌ كونسوڵی ولاَتی كوَریای باشوور كردوو له‌گه‌ڵ سه‌روَكی كوَمپانیای زیدتی‌ئی چینی كوَبووه‌وه‌        وه‌زیری كاره‌با: كار بوَ جێبه‌جێكردنی داواكاری و پێشنیاره‌كانی قایمقام و كوَمه‌ڵه‌ی خه‌مخوَرانی رانیه‌ ده‌كه‌ین        له‌پێناو باشتر گه‌یاندنی وزه‌ی كاره‌با بوَ شاری كه‌لار و ده‌وروبه‌ری هێڵی 132 كی ڤی كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان خرایه‌وه‌كار        


08-06-2010
وه‌زیرى كاره‌با وێستگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخانى به‌سه‌ركرده‌وه

   وه‌زیرى كاره‌با
وێستگه‌ى به‌رهه‌م هێنانى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخانى به‌سه‌ركرده‌وه‌

     به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تى به‌رِێوه‌چوونى پرۆژه‌ى چاكسازییكردنى  یه‌كه‌ى ژماره‌ {3} له‌ ووێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخان، به‌رِێز ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تى وه‌زیرى كاره‌با وێستگه‌ى ناوبراوى به‌سه‌ركرده‌وه‌ و، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنان و رێكخستنى سیسته‌مى دابه‌شكردنى كاره‌با له‌ رِیزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى كاره‌كانى وه‌زاره‌تدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت كاره‌باى پێویست بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت، هاوكات  ده‌ستخۆشى له‌ ئه‌ندازیاران و ته‌كنیكارانی وێستگه‌ى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخان كرد بۆ كارى ئاماده‌كردنی له‌ یه‌كه‌ى ژماره‌ى (3)و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ڤۆڵتیه‌.
له‌ كوَبوونه‌وه‌یه‌كدا  له‌گه‌ل ستاڤى  وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌ى كاره‌باى  ده‌ربه‌ندیخان كه‌ به‌رِێوه‌به‌رى  گشتی به‌رهه‌مهێنان و  كوَنتروَڵی كاره‌با و به‌رِێوه‌به‌رى گشتى و كاره‌باى گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و كوَنتروَڵ و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئاماده‌یبوون. به‌رێز وه‌زیری كاره‌با وێرِای ده‌ستخوَشی له‌ ئه‌ندازیاران و كارمه‌ندانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخان كرد،  كه‌ تێیدا چه‌ندین پێشنیار و بوَچوون خرانه‌روو بوَ پێشخستنی خزمه‌تگوزاریی و زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ، هاوكات  تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و زیادبوونه‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با كه‌ بوَته‌ هوَی به‌رزبوونه‌وه‌ی  لوَدی كاره‌با له‌ كوردستان .  هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری كاره‌با به‌شی كوَنتروَڵی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ده‌ربه‌ندیخانی  به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌گه‌ل ستاڤى كۆنترۆڵى كاره‌با كۆبۆوه‌ گفتۆگۆیان كرد له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ سستمى سنكروَكۆندێسه‌ر و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ڤۆڵتیه‌.
ئاماده‌كردنی ئیشپێكردنی سستمى سنكرۆكۆندیسه‌رى یه‌كه‌ى ژماره‌ى (3) ، كه‌ بوَ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ وبَستگه‌ی كاروَ ئاوی ده‌ربه‌ندیخان.. له‌ به‌روارى 25/5/2010 ده‌ستكرا به‌ ئاماده‌كردنی یه‌كه‌كه‌و كارپێكردنی ، به‌ گوێره‌ى پلانێك كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى كاره‌با دانرا بۆ به‌گه‌رِخستنه‌وه‌ى سیستمى سنكرو كۆندیسه‌رى وێستگه‌كه‌ ، كارپێكردنی ئه‌و سستمه‌ش گرنگى زۆرى هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نزمى ڤۆڵتیه‌ى كاره‌با كه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌ى زۆرى بۆ هاوڵاتیان دروستكردبوو نه‌یان ده‌توانى ئامێره‌ كاره‌باییه‌كانیان به‌ ته‌واوى به‌كاربێنن و هه‌روه‌ها چاككردن ئه‌و سستمه‌ كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئیشپێكردنی  یه‌كه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با .
جێى ئاماژه‌بۆكردنه‌ به‌شى سییانه‌ى كاره‌با و به‌شى پرۆتیكشن له‌ وێستگه‌كه‌ سه‌رقاڵى گێرانه‌وه‌ى لاینى دووه‌مى هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مى ڤۆڵتیه‌ى ناوچه‌ى كه‌لارو پێدانی كاره‌با بوَ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك

Copyright © 2007 www.krgelectric.org    created by Rengar Company