به‌رنامه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با بۆمانگى حوزه‌یرانى 2010 دیاریكرا
له‌مانگی حوزه‌یراندا 18 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی ده‌درێته هاولاَتییان
به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كار‌و پرِۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت و دیاریكردنى به‌رنامه‌ى كاره‌با بۆ مانگى حوزه‌یران، رِێككه‌وتى 1/6/2010 له‌دیوانى وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رِێز ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تى وه‌زیرى كاره‌باو، به‌ئاماده‌بوونى رِاوێژكارو به‌رِێوه‌به‌رانى گشتى كاره‌باو به‌رِێوه‌به‌رانی كوَنتروَڵی كاره‌با له هه‌رسێ پارێزگای كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان ئه‌نجامدرا، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كار‌و پرِۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت باسیان لێوه‌كرا، وه‌زیرى كاره‌با ته‌ئكیدى كرده‌وه له‌سه‌ر خێرا چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر گرفتێكى كاره‌با كه له‌ناكاو رِووده‌دات، تاوه‌كو بتوانرێت بۆ وه‌رزى هاوینى ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌و رِێكوپێك برِه كاره‌باى پێویست بدرێته هاولاَتییان .
ته‌وه‌رێكى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به به‌رنامه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با بۆ مانگى حوزه‌یران كه برِیاره 18 كاتژمێر كاره‌با له‌م مانگه‌دا بدرێته هاولاَتییان و، به‌پێى تواناى ته‌كنیكى و به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌و یه‌كسانانه ئه‌و برِه كاره‌با به‌رهه‌مهاتووه به‌سه‌ر هه‌رسىَ پارێزگاكه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت، پاشان خشته‌یه‌ك خرایه‌رِوو :
1- ئیشپێكردنى سێ یه‌كه‌ى وێستگه‌ى كارۆ ئاوى دوكان - 210 مێگاوات و یه‌ك یه‌كه‌ى وێستگه‌ى كارۆ ئاوى ده‌ربه‌ندیخان- 60 مێگاوات .
2- به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌وێستگه‌ى سلێمانى غازى- 380 مێگاوات .
3- به‌گه‌رِخستنى دوو یه‌كه له وێستگه‌ى 500 مێگاواتى هه‌ولێر - 200 مێگاوات .
4- برِى كاره‌باى هاتوو له‌تۆرِى نیشتیمانى عێراقى فیدراڵه‌وه - 30 مێگاوات.
5- برِى كاره‌باى هاتوو له‌تۆرِى كاره‌باى توركیاوه - 140 مێگاوات .
به‌م شێوه‌یه برِیاره به‌م برِه كاره‌بایه‌ى به‌رده‌ست بۆ مانگى حوزه‌یران 18 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاولاَتییانى به‌رِێز دابین بكرێت و، له‌كۆتایى مانگى حوزه‌یرانیشدا جارێكى تر ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كرێت و به‌رنامه‌ى مانگى ته‌مموز داده‌نرێت