08-02-2010 به‌مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی تۆرِی كاره‌بای پارێزگای دهۆك به‌تۆرِی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه
به‌مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی تۆرِی كاره‌بای پارێزگای دهۆك به‌تۆرِی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه، بۆ گه‌یاندنی وزه‌ی كاره‌با له‌وێستگه‌ی غازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای 500 مێگاواتی هه‌ولێر بۆ ئه‌و پارێزگایه، شه‌وی رابردوو رێكه‌وتی 6/2/2010 یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با به‌یاوه‌ری شاندێكی وه‌زاره‌ت كه‌پێكهاتبوون له‌به‌رِێوه‌به‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنان و به‌رِێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر سه‌ردانی وێستگه‌كه‌یان كردوو له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ماس گڵۆباڵ و ئه‌ندازیاران و كارمه‌ندانی به‌شی كۆنترۆڵ و به‌گه‌رِخستنی تۆرباینه‌كانه‌وه پێشوازی لێكرا. به‌مه‌ش وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌سه‌ركه‌وتوویی توانی ته‌واوی تۆرِی كاره‌بای نیشتمانی كوردستان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و، بۆ یه‌كه‌مینجار وزه‌ی كاره‌با له‌تۆرِی كاره‌بای نیشتمانی كوردستانه‌وه بگه‌یه‌نێته پارێزگای دهۆك و، ئێستاكه ئه‌و پارێزگایه له‌دوو سه‌رچاوه‌ی تۆرِی كاره‌بای توركیا‌و كوردستانه‌وه كاره‌با ده‌گاتێ، وه‌له‌كاتی ته‌واوبوونی یه‌كه‌ی یه‌كه‌می وێستگه‌ی 500 مێگاواتی دهۆك ماوه‌كانی پێدانی كاره‌بای پارێزگای دهۆكیش به‌هاوشێوه‌ی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی ده‌بێت . به‌مبۆنه‌یه‌وه وه‌زیری كاره‌با ده‌ستخۆشی له‌كارمه‌ندو ئه‌ندازیارانی وه‌زاره‌ت و كارمه‌ندانی كۆمپانیای سمبیۆنی ئه‌مه‌ریكی كرد، به‌رامبه‌ر ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه ستراتیژییه‌ی راكێشانی تۆرِی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز به‌نزیكه‌ی 61 كیلۆمه‌تر ئه‌نجامدراوه‌و، ته‌نیا راكێشانی هێڵه‌كه برِی 20 ملیار‌و 613 ملیۆن دیناری تێچووه‌و به‌ماوه‌ی 6مانگ و 27 رۆژ به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بووه، به‌مه‌ش پێدانی وزه‌ی كاره‌با له‌و پارێزگایه له4 كاتژمێره‌وه ده‌گاته 7 كاتژمێر‌و وه‌زاره‌تیش له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ زیادكردنی به‌شه‌كاره‌بای هاولاَتییان و هه‌وڵی جیددی ده‌دات بۆ زیاد كردنی به‌شه‌كاره‌بای هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی به‌ئاماده‌كردنی یه‌كه‌ی چواره‌م له‌وێستگه‌ی سلێمانی غازی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ، كه‌له‌كاتی ئێستادا 980 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه كه‌له‌مێژووی هه‌رێمه‌كه‌دا به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته به‌رزه
|