21-01-2010 وه‌زاره‌تی كاره‌با داوا له‌كۆمپانیاكانی چیك ده‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن
وه‌زاره‌تی كاره‌با داوا له‌كۆمپانیاكانی چیك ده‌كات له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن رێكه‌وتی 21/1/2010 له‌دیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له‌خاتوو پرۆسلاڤا تۆما شۆفا باڵیۆزی كۆماری چیك له‌عێراق كرد، له‌دیدارێكدا كه‌به‌رِێوه‌به‌ری گشتی پلاندان و به‌رِێوه‌به‌ری هایدرۆپاوه‌ر ئاماده‌بوون ، وه‌زیری كاره‌با باسێكی سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌كانی كاره‌با و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت پێشكه‌ش به‌شاندی میوان كردوو رایگه‌یاند، له‌مانگی كانوونی دووه‌می 2008 كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی كوردستان له‌هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی ته‌نیا كاتژمێر‌و نیوێك بوو له‌هه‌مان مانگی 2009 كاتژمێره‌كانی كاره‌با گه‌یشته 9 كاتژمێر‌و له 2010 بۆ 15 كاتژمێر به‌رز بۆوه ، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئێستا ته‌نیا 25 مێگاوات كاره‌با له‌تۆرِی كاره‌بای نیشتمانی عێراقه‌وه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان ، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رهه‌می كاره‌با له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته 900 مێگاوات كاره‌با ،ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش به‌رزترین برِی به‌رهه‌مهاتووی كاره‌بایه له‌مێژووی هه‌رێمه‌كه‌دا .. له‌ته‌وه‌رێكی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با داوای له‌باڵیۆزی جیك كرد وه‌به‌رهێنان و به‌شداری زیاتری ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌هه‌رێمه‌كه‌دا بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌كه‌رتی كاره‌با ، ئه‌مه‌ش له‌رِێگای شاره‌زایان و پسپۆرانی چیكی و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، وه‌زاره‌تیش هه‌موو ئاسانكاری و یارمه‌تییه‌كی پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كات . باڵێوزی جیك له‌عێراق ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت كردوو ئاماده‌یی هاتنی ژماره‌یه‌كی له‌كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌رِاوێژكارى به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌ربرِی و پێی وابوو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتی چیك و هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته ئاستێكی به‌رزو پێشكه‌وتوو. وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان توانیوێتی به‌شداری به‌شاره‌زایانی چیك و سوود له‌كه‌ره‌سته‌و ئامێری كاره‌بای ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێت بۆ باشكردنی بواره‌كانی گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاره‌با ، هاوكات دیزاینی ژماره‌یه‌ك له‌وێستگه ناوه‌ندییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌رِێگای گه‌وره كۆمپانیا په‌یوه‌نداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت
|