20-01-2010 بانگه‌وازێك له‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با
بانگه‌وازێك له‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆرِه‌كانی كاره‌باو دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی كاره‌با، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌كه‌ین، پێویسته ئه‌و كێبڵه‌ی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێته پێوه‌ری كاره‌با دیاربێت و نابێت بخرێته ژێر گه‌ج و له‌بخ و دیكۆری بیناوه، بۆ لابردنی ئه‌و سه‌رپێچییه‌ش تا 15/2/2010 مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌هاوبه‌شانی كاره‌با بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با (به‌شی فرۆشتنی وزه) بكه‌ن، بۆ ده‌رخستنى ئه‌و كێبڵانه‌و نه‌هێشتنی سه‌رپێچییه‌كان ، به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و ماوه‌یه تیمه‌كانی فرۆشتنی وزه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌و سه‌رپێچییه و ئاراسته‌كردنى لێپرسینه‌وه‌ى یاسایى
|